شێعر و پەخشان

حافز

و. سەلاح بەهرامی

گەر پیرێ وتی لێو تەڕ کە بە مەی

بیکە چون ئەو بە ئەزموون و بە جۆشە
ڕێگا دژوار و تاریک و بەربەستە
تێناگات ئەوەی بێ خەمە و مەدهۆشە

 

حافز

و. سەلاح بەهرامی

وەرە ساقی بێنە پەیکێ و بینۆشە

 ئەوە عەشقە کە هەر سەرەتاکەی خۆشە

لە عەتر و بۆنی یارە بای سەبا سەرخۆشە

لەبەر چینی زۆڵفی یارە دڵی هەموو نەخۆشە

دۆنیایە کە جێگای هەتاهەتایی نییە

کاتێ بۆ ئاوازی کۆچێک بە پەرۆشە

گەر پیرێ وتی لێو تەڕ کە بە مەی

بیکە چون ئەو بە ئەزموون و بە جۆشە

ڕێگا دژوار و تاریک و بەربەستە

تێناگات ئەوەی بێ خەمە و مەدهۆشە

بە هەوەسی ئەو خۆم کردە دیلی خۆم

قسە کەوتە زار دەچێتە شار و گۆشە

گەر دەتەوێت بگەیتە یاری خۆت

هەموو دونیا لادە و بۆ ئەو بکۆشە

Bilderesultat for ‫حافظ‬‎