شێعر و پەخشان

هەڵمی ژیان

رەسوڵ سەفەریانی

په‌نجه‌ی ساردی چاوه‌ڕوانی

له‌سه‌ر تاری چڵه‌کانم

هه‌وای مه‌رگم ئه‌ژه‌نێت و

کوندی خه‌میش

 له‌سه‌ر دوایین قه‌ڵای چۆڵی هیوامه‌وه

گۆرانی بۆ مردن ئه‌ڵێت.

چەند شیعر

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

لەپشت جامخانەی دووکانەکە

تۆم لەگەڵ بووکەشووشەیەکی بچووک دیت

ئاشقی چاوەکانی بووم

گۆچانەکەم کوا؟

سکڵ

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

رێگاکانیان گرت

لێوەکانیان دوورییەوە

قەڵەمەکانیان شکاند

سفرەکانیش بچووک

ئازارەکانیان پەرە پێدا و

بێدەنگییەکانیان درێژ

دوایین شەوەکانی سیمرخ

سەلاح شوان

تا ئەمڕۆکەش...
هەموو ڕۆژێک کاتێک کە ئێوارە دادێ
بە یادى عەشقە جوانەمەرگەکەى تۆ
پەردەکانى دڵم دادەدەمەوە و
مۆمە شیعرێکى گەش وەک چاوەکانت
دادەگیرسێنم و بێدەنگ...

بەسەر باڵی خەیاڵەوە شەوێک سەفەرم دەکرد

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

مێردمنداڵێکی بەستەزمانم بینی بە ناو زبڵەکاندا دەگەڕا

پیرێکیش کە ئەستێرەی بەختی نفرین دەکرد

زارۆکێکی ناهومێدیش کە بۆ داهاتووی دەگریا

لەولاترەوە شەمشەمە کوێرەیەکیش...

هەروایی

و: نەژاد عزیز سورمێ

 

ئەگەر هەمیشە مردن بێ

ئەوە لە دواییدا هەردێ

هەر ئازادییە تا هەتا...

لە پێشەوەی هەموو شتێكە.

ئوقیانوس

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

حەزدەکەم لە بەیانییەوە:

نەک کانیاو، بەڵکو چەم بیت هەرچەند باریک!

دەریای وجوودم مەستانە لەئامێزت دەگرێ!

ئەوکات دەزانی!

"قووڵایی" چەند پڕمانایە!

"ئارامی" چەندە جوانە!

بۆ سبەی

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

ئێـمە ئەمڕۆمان بۆ سبەیەکی روون سووتان و سبەی بۆ سبەی و سبەی بۆ سبەی

کەواتە لە کوێیە؟

کەی و لە کام سبەی دا دەبێ بژین؟

ژیان درۆیەکی گەورەیە بۆ فریودانی من و تۆ

دەنگی پێی ئاو

و. سوهەیلا مەیسەمی

ژیان لە بارانی جێژن، لە چناری پڕ لە چۆلەکە دەچوو،
ژیان لەوکاتەدا،
ڕیزی ڕووناکی و بووکەشوشە بوو،
باوەشێك ئازادی بوو،
لەو کاتەدا ژیان،
حەوزی مۆسیقا بوو،