چیرۆک

بیرباڵ کورت بێژە

 لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پاشا دەڵێ: "کەس وەڵامی پێ نیە. بۆیە لە سی وشەدا یاخود کەمتر پێم بڵێ چ جیاوازییەک لە نێوان راستی و درۆدا هەیە." بیرباڵ دەڵێ: "چوار پەنجە." پاشا سەرسوڕماو دەڵێ: "چوار پەنجە؟"

 

بیرباڵ کورت بێژە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رۆژێک ئەکبەر لە پیاوماقولانی دەورووبەری دەپرسێ داخۆ دەتوانن لە سێ وشەدا یاخود کەمتر جیاوازیی نێوان راستی و درۆ وەسف بکەن.

ئەوان بە سەرسوڕمانەوە لەیەکتر دەڕوانن.

پاشا لە بیرباڵ دەپرسێ "تۆ چی بیرباڵ؟... پێم سەیرە ئەوەندە بێدەنگی."

بیرباڵ دەڵێ: "بێدەنگم چونکە دەمەوێ دەرفەت بدەم بەوانی تر بۆ وەڵامدانەوە."

پاشا دەڵێ: "کەس وەڵامی پێ نیە. بۆیە لە سی وشەدا یاخود کەمتر پێم بڵێ چ جیاوازییەک لە نێوان راستی و درۆدا هەیە."

بیرباڵ دەڵێ: "چوار پەنجە."

پاشا سەرسوڕماو دەڵێ: "چوار پەنجە؟"

بیربال دەڵێ: "خاوەن شکۆ، ئەمەیە جیاوازیی نێوان راستی و درۆ. ئەوەی بە چاوانت دەیبینی راستییە. ئەوەی تەنیا لەبارەیەوە دەیبیستی رەنگە راست نەبێ. لەمەیش کەمتر، درۆیە."

ئەکبەر دەڵێ: "راستە. بەڵام مەبەستت چیە لەوەی دەڵێی جیاوازیی چوار پەنجەیە؟"

بیرباڵ دەڵێ: "خاوەن شکۆ، جیاوازیی نێوان چاو و گوێ بە قەدەر چوار پەنجەیە."

 

Birbal Is Brief

سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/Birbal-Is-Brief.html

 




.