چیرۆک

پاشا و وەزیر

 

 

قادر نیکپوور

ئێمە بە جاشکی هاوڕێی یەکتری بووین. هەرەها خاوەنەکانمان پیکەوە هاوڕێ و دراوسێ بوون. ئەو جاشکی ماڵێکی فه‌قیر و خێزاندار بوو، منیش جاشکی ماڵێکی ده‌وڵه‌مند و که‌م خێزان. زۆرجار ئەو تێری نه‌ده‌خوارد به‌ زگی برسی ده‌هاته‌ لام و ده‌پاڕاوه‌ بۆ جه‌مێک. منیش یان له‌ به‌شی خۆم به‌شم ده‌دا یان به‌ دزی ماڵه‌وه‌ خواردنم بۆ ده‌برد. 

 

پاشا و وەزیر

جارێک له‌ جاران، لە نێو دارستانێک شێرێکی پیر و پەک کەوتە، ته‌ک و ته‌نیا ده‌ژیا. شێر ساڵی لە خوا بڕیبوو. راوی بۆ نەدەکرا، پێوسیستی بە لەتە گۆشتێک بوو، ئەویش بە خێر بیدەنێ. بە دڵپڕی و چاوی بە فرمێسکاوی سەیری دارستانی دەکرد. بە حەسرەت دەیوت: "رۆژێک لە رۆژان پاشای ئەم دارستانە بووم، بەڵام ئێستا هیچ قەدر و قیمەتم نەماوە. مردن باشترە لەم حاڵە". خۆزگە بتوانم کەسێکی عاقڵ و زانا لە بری خۆم هەڵبژێرم. چی وام نەماوە، هاکا ئەمڕۆ یان سپەینێ مردم. هێچ نەبێ ئەو دەم بە سەر بڵندی دەمرم و، بە ناهومێدی ناڕۆم. بەڵێ: هەروا بوو، رۆژێک له‌ رۆژان بڕیاریدا پێش مردنی جێگرێک بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌، داوایی له‌ هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کان کرد کۆببنه‌وه‌!

به‌ڵێ، هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کان به‌ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ گرینگە له نێو دارستان لە‌ شوێنێکی دیاری کراو کۆ بوونه‌وه.‌ چاوه‌ڕوان بوون تا بزانن چ باسه‌. کاتێک شێر ئه‌م هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌ی بینی یەکجار که‌یفی پێ هات. هەستی بە شانازی و گەورەیی کرد. داوایی لە هەموو بوونەوەرەکان کرد تاکو باش سرنج بده‌ن به‌ قسه‌کانی ئه‌و. بە دڵێکی پڕ لە داخ و کەسەر وتی، رۆژێکی زۆر گرینگە، ئەمڕۆ ئیوە چارەنووسی خۆیان دیاری دکەن.

سرته‌ و ورتە له‌ هه‌ر لایه‌که‌وه‌ ده‌ستی پێکرد. شێر ده‌ستی کرد به‌ قسه کردن، هه‌ر وه‌ک خۆتان ئاگادارن وا پێیەکم لە لێوی قەبرە، حه‌ز ده‌که‌م پێش مردنم پاشایه‌ک له‌نێو ئێوه‌ هه‌ڵبژێرم که‌ دوایی مردنم ئه‌م دارستانه‌ بێ پاشا نه‌بێت. پێویستە کەسێکی عاقڵ و زانا بە نوێنەری خۆتان بکەن بە پاشا. هه‌ر که‌س توانایی ئه‌م کاره‌یی هه‌یه‌ ده‌ست به‌رز کاته‌وه‌، بێته‌ مه‌یدان و قسه‌ی خۆیی بکات، له‌ پاشان وڵامی پرسیاره‌کانی خه‌ڵک بداته‌وه‌. هه‌ر که‌س له‌ شوێنی خۆی ده‌ستی به‌رز کرده‌وه‌. هه‌ر یه‌که‌و شتێکی ده‌وت. له‌ دوور دووره‌وه‌، که‌رێکی سپی مات و بێده‌نگ گوێی خۆی به‌ردا بوونەوە، هیچ قسه‌یی نه‌ده‌کرد.

ئه‌گه‌رچی ده‌نگه‌ ده‌نگ زۆر بوو، به‌ڵام بێدەنگی کەری سپی سرنجی شێری به‌ خۆیی راکێشا، داوایی لێکرد بچێتە‌ پێش تا بزانێت بۆ هیچ قسه ‌ناکات؟ به‌ڵێ، که‌ری سپی هاته‌ لایی شێر و وتی: فه‌رموو گەورەم، ئه‌مر بکه‌ بزانم چ فه‌رمایشتت هه‌یه‌؟

شێر وتی: بۆچی هیچ قسه‌ ناکه‌یی، حه‌ز ناکه‌ی وه‌ک ئه‌م بوونه‌وه‌رانه‌ی تر ببی به‌ پاشا؟

که‌رە سپی وتی: قوربان ئه‌مه‌ ئاواتێکی زۆر مه‌زنه‌‌، به‌ڵام که‌ی که‌ر بۆ پاشا ده‌بێ؟ تۆ خۆت فەرمووت کەسێکی عاقڵ و زانا.

شێر قسه‌ی کەری زۆر به‌ دڵ بوو. وتی: کێ وتوویەتی تۆ عاقڵ و زانا نی؟ کەر وتی: گەورەم، لەم رۆژەوە هاتووینەتە سەر زەوی بە چاوی سووک سەیریان کردووین.

شێر وتی: ئێمە بوونەوەرەکان هەموو سروشتی دەژین و ژیانێکی ئاساییمان هەیە، ئەوە مرۆڤەکانن ئەم هەموو ناوە پڕ لە سەیر و سەمەرانە لە ئێمە دەنێن، ئەویش بۆ قازانج و بەرژەوەندی خۆیان. کەواتە ئێمە لەگەڵ مرۆڤەکان جیاوازیمان زۆرە، هیچ نەبێ ئەم هەموو فرت و فێڵانەی ئەوان نازانین. ئێمە دەبێ یاساکانی نیو دارستان بپارێزین، رێز لە یەکتری بگرین و نیشان بدەین جیاوازیمان هەیە.

شیر وتی: با کات بە فیڕۆ نەدەین، دەس بەکار بین تاکو بە ئامانج بگەین. تۆش دەتوانی وەک هەموو ئەم بوونەوەرانە شانسی خۆت تاقی کەیتەوە. تۆش ده‌توانی ببیت به‌ پاشا.

که‌ر وتی: به‌ڵێ گەورەم هه‌رچی تۆ بفه‌رمووی.

شێر وتی: ئه‌م قسه‌یه‌م زۆر به‌ دڵ بوو،  بۆیه‌ حه‌ز ده‌که‌م تۆ بکه‌م به‌ پاشا، به‌ڵام به‌ مه‌رجێک، کەس گلەیی نەبێت. ئەگەر کەسێک گلەیی هەبێت، پێەیستە لێرە وڵام دەیەوە.

که‌ر وتی: به‌ڵێ گەورەم هه‌رچی تۆ بفه‌رمووی. ئێمەی کەر لە بێ حورمەتی و سووکایەتی و بارکێشی هیچی ترمان بە نەسیب نەبووە. بەڵام دیسان هەرچی تۆ بفەرموویی!

شێر وتی: ئازیزان گوێ بگرن بزانم، هه‌رکه‌س گله‌یی له‌م که‌ر هه‌یه،‌  یان دڵی هێشاوه‌، بێته‌ ئێره‌ بۆمان روون بکاته‌وه‌!

هەرچەند بەشێکی زۆر کەریان قەبووڵ نەبوو، بەڵام لە ترسی شێر قسەیان نەکرد. ناچارهه‌موو بێده‌نگ بوون و که‌س گله‌یی نه‌کرد.

که‌رێکی رەشی ورگن له‌دووره‌وه‌ ده‌یزه‌ڕاند و ده‌‌ینه‌ڕاند، لاچن رێگام بدەن، رۆژ رۆژی خۆمە. رۆژ رۆژی کەرانە!

رێم بۆچۆڵ که‌ن، با بچمه‌ لایی جه‌نابی شێر!

شێر وتی: هۆش بە کەرە، ئه‌م زه‌ڕه‌ زه‌ڕه‌ت له‌ چیه‌؟ شکایه‌تت هه‌یه‌ وه‌ره‌ پێش بزانم بۆمان روون که‌وه‌!

که‌ری رەش له‌ترسان خۆی کۆکرده‌وه‌ و‌ وتی: به‌ڵێ قوربان ده‌مێکه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م رۆژه‌م.

شێر وتی: باش هۆشی بده‌رێ، ئه‌گه‌ر له‌خۆته‌وه‌ قسه‌ بکه‌ی سزای قورس دەدرێت. سزاکەشی مردنە.

که‌ری رەش وتی: به‌ڵێ گەورەم هه‌رچێ تۆ بفه‌رمووی.

شێر سه‌یرێکی که‌ری سپی کرد و پرسی: تۆ ئه‌م که‌ره‌ ده‌ناسی؟

که‌ری سپی وتی: قوربان نایناسم و قەتم نەدیوە.

شێر روویی کرده‌ که‌رەکان و وتی: بۆمان روون که‌نەوه‌، بزانین کامتان تاوان بارن، کامتان راست ده‌ڵێن، ئه‌گینا دەبێ تاوانبار سزای قورس بدرێت!

که‌رە رەش وتی، قوربان ئێمە بە جاشکی هاوڕێی یەکتری بووین. هەرەها خاوەنەکانمان پیکەوە هاوڕێ و دراوسێ بوون. ئەو جاشکی ماڵێکی فه‌قیر و خێزاندار بوو، منیش جاشکی ماڵێکی ده‌وڵه‌مند و که‌م خێزان. زۆرجار ئەو تێری نه‌ده‌خوارد به‌ زگی برسی ده‌هاته‌ لام و ده‌پاڕاوه‌ بۆ جه‌مێک. منیش یان له‌ به‌شی خۆم به‌شم ده‌دا یان به‌ دزی ماڵه‌وه‌ خواردنم بۆ ده‌برد. هه‌موو جار که‌ زگی تێر ده‌بوو سوێندی بۆ ده‌خواردم رۆژێک له‌ رۆژان قه‌رزه‌کانم بداتەوە. کاتێک بچووک بوو فرت و فێڵی نەدەزانی، کە گەورە بوو لێم کەوتە فرت و فێڵ حاشای لێکردم.

ئێستا من کەرێکی فه‌قیر و بێکه‌سم، هیچم نیە، حه‌زده‌که‌م قه‌رزه‌کانم بداتەوە!

شێر زۆری پێ سه‌یر بوو، سه‌یرێکی که‌رەکانی کرد. که‌ری سپی هه‌موو گیانی خه‌ز و به‌ز بوو، وی دەچوو زۆرخۆر و نەوسن بوو بێت، قەت باری هەڵ نەگرتبێت.

کەری رەش زۆر کز و لاواز، هەموو شان و پشتی بریندار بوو. وێ دەچوو زۆری جەور و جەفا کێشا بوو بێت .

شێر شک هه‌ڵی گرت، به‌ خۆیی وت: به‌ عه‌قڵم ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ راست ده‌چێت، به‌ڵام باشتر وایه‌‌ ئەم راستییە‌ له‌ زاری خۆیی ببیسین! رووی کرده‌ که‌ری سپی و وتی: قسەت چیە، ئه‌م قسانه‌ درۆن یان راستن؟

که‌ری سپی وتی: قوربان که‌م که‌م دێته‌وه‌ بیرم، ئه‌م قسانه‌ راستن و منیش بۆ هه‌ر خزمه‌تێک ئاماده‌م.

شێڕ وڵامه‌که‌ی کەری سپی زۆر به‌ دڵ بوو، بەڵام دەنگی بوونەوەرەکان چی؟ وتی، پێش هەموو شتێک دەبێ راستی ئەم قسانە لە کەری سپی ببیسین.

رووی کردە کەری سپی و پرسی: ئەم قسانە راستن یان درۆ؟

کەری سپی وتی: وەباڵم بە ئەستۆم هەموویی راستن، ئەگەر ئەو نەبووبایە لەبرسان دەمردم. تا ماوم قەرز داری ئەوم. ئێستاش بۆ هەر خزمەتێک ئامادەم.

شێر رووی کردە بوونەوەرەکان و وتی: ئێوە قسەتان چیە؟ دەنگ بە کامیان دەدەن؟

رێوی دەنگی هەڵێنا، وتی: گەورەم ئەمن نارازیم. لە دارسانێک کەر ببێت بە پاشا، پێویستە وەزیرێکی وەک من زانا و زیرەکیان هەبێت کە ری و شوینیان نیشان بدات. کە واتە، پێویستە من ببم بە وەزیر، ئەگینا قەبووڵم نیە!

شێر سەیری ڕێوی کرد، بینی گورگێک لە تەنیشتی وێستاوە. لای سەیر بوو کە گورگ و رێوی لە لای یەک وێستاون بێ هیچ کێشەیەک. کاتێک ئەم تەباییەی بوونەوەرەکانی بە چاوی خۆی بینی، هەستی بە گەورەیی و شانازی کرد.

شێر بە خۆی وت: ئیتر بە ناهومێدی نامرم.

رووی کردە گورگ، تۆ بۆ هیچ قسە ناکەی؟ وا دیارە بار و دۆخەکەت بە دڵە؟

گورگ، گورگێکی پیری دنیا دیدە کە هەموو ژیانی لە گەڵ راو و چەرمەسەری رۆژگار بەسەر بردبوو، وەدەنگ هات و وتی: "کەری سپی هەر بە جاشکی فێری فێڵ بازی و مفتە خۆری بووە، ئێستا خەراپ تریش. ئەگەر بۆی بکرێت ئێستاش ئەم کارە دەکات. کەواتە دەبێ لەوە عاقڵتر بین کە کڵاومان بچێتە وەر. نابێ فێری زمان لووسی و چەوری کەس ببین. بەڵام کەری رەش عادڵ و دادپەروەرە، وێ ناچێت فرت و فێڵ بزانێت".

هەرچەند هەردووکیان هەر کەرن. بەڵام خۆت بڕیار ئەدەی، چونکە ئەمە ویستی خۆتە!

شێر وتی: کەواتە بزانین لە کەر و گورگ و رێوی کامیان زۆرتر دەنگ وەردەگرن.

دوایی راوێژگاری و راگۆڕینەوە بڕیاریان دا کەری رەش بکەن بە پاشا، رێوی بە وەزیڕ.

شێر کە قسەکانی گورگی پێ عاقڵانە بوو داوایی لێ کرد خۆی ناودێر بکات.

گورگ لە وڵامدا وتی: "لە دارستانێک کەر ببێتە پاشا، رێوی ببێت بە وەزیر. مردن باشترە لەم حاڵە.

"بۆ قەومێک کە بێ عاقڵ بێت، پاشای شێر باشترە، تاکو قەومێکی عاقڵ کە پاشاکەی کەر بێت. کەواتە زەرەرە".

من بە دڵنیایی ئەم دارستانە بە جێ دێڵم، چونکە مردن باشترە لەم حاڵە.       

ئه‌مه‌ بوو به‌سه‌رهاتی ئه‌مجاره‌مان.

      Image result for kongenn eventyr  kunst